رادیۆی دەنگ
باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: کۆنفرانسی بزوتنەوەکەمان کە ئەمڕۆ بڕیاربو بەڕێوەبچێت، نیسابی یاسایی تەواو نەکرد، هەربۆیە دواخرا
مەریوان رەحیم، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ٤٥۳ کەس ئەمڕۆ لە کۆنفراسەکەدا ئامادەبون، بەڵام نیسابی یاسایی دەبێت ۱۰٦٥ کەس بێت.
وتیشی: بەوهۆیەوە کۆنفرانسەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
لە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان، نیوە کەمتری ئەو هەڵسوڕاوانەی ئەو حیزبە ئامادەبون کە پێویست بو لە کۆنفرانس ئامادەبن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بوە بە دو بەشەوە و بەشێکیان کە بارەگاکەیان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانییە بە باڵی کوردسات ناودەبرێن و بەشەکەی تریشیان بارەگاکەیان لە گردی زەرگەتەی سلێمانییە و بە باڵی گردەکە ناودەبرێن.
پێشتر باڵی گردەکە کۆنفرانسێکیان لە ٥ـی ئەم مانگە ئەنجامدا، بەڵام نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیایدا ئامادە نەبون و دانی پێدا نەنرا. دواتر کۆمیسیۆن ئەمڕۆی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە دیارییکرد، بەڵام نیسابی یاسایی پڕنەبویەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان