
رادیۆی دەنگ
ساڵح میروەیس، بەرپرسی بەشی میدیای مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، دەستلەکارکێشانەوەی لە بزوتنەوەکە راگەیاند و باس لەوەدەکات نائومێد بوە لەوەی بزوتنەوەکە گۆڕانکاریی دروست بکات.
ساڵح میروەیس، بە رادیۆی دەنگی وت: من لە ساڵی ٢٠٠٩ـوە پەیوەندیم بە گۆڕانەوە کرد دوای باوەڕبونمان بەو پرۆژەیەی کە نەوشیروان مستەفا ئامادەی کرد بۆ گۆڕانکاریی لە سیستەمی سیاسی لە هەرێم، بەڵام لەئێستادا نائومێد بوم لەوەی چیتر بزوتنەوەکە بتوانێت گۆڕانکاریی دروست بکات، هەربۆیە دەستم لەکارکێشایەوە.
باسی لەوەشکرد دواین پۆستی لەنێو بزوتنەوەکەدا ئەندامی دەستەی مەکۆی کەلار و بەرپرسی ژوری میدیایی مەکۆکە بوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بوە بە دو بەشەوە و بەشێکیان کە بارەگاکەیان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانییە بە باڵی کوردسات ناودەبرێن و بەشەکەی تریشیان بارەگاکەیان لە گردی زەرگەتەی سلێمانییە و بە باڵی گردەکە ناودەبرێن. لەم نێوەندەشدا ئەندامانی دەستەی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەکە بەسەر هەردو باڵەکەدا دابەش بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان