رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو 168 كه‌س به گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن بۆ فهرمانگهكانى قه‌زاى كفرى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ نه‌كراوه، قایمقامیه‌تى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: به‌ڵێنمان پێدراوه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كاربونیان بۆ بكرێت له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ.
ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو ئه‌و رێكارانەى كه پێویستبوه بۆ دامه‌زراندنى به گرێبه‌ستى ئه‌و 168 كه‌سه، لەلایەن ئێمەوە كراوه و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.
دەشڵێت: له دواین كۆبونه‌وه‌ماندا كه هه‌فته‌ى رابردو ئه‌نجامدراوه به‌ڵێنمان پێدراوه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كاربون بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت.
کێشەی دەستبەکارنەبونی ئەو کەسانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەویسترا بخرێنە سەر لیستی موچەخۆرانی هەرێم لە عێراق.
قایمقامی قەزای کفری، لەوبارەوە وتی: بڕیارە له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ موچه‌كه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت، چونكه عێراق میزانیه‌ى په‌سه‌ند نه‌كردوه و ناشتوانرێت ئه‌م ناوانه بخرێته سه‌ر لیستى موچه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین كه ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت و دابه‌ش بن به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان