رادیۆی دەنگ
دانیشتویەکی پڕۆژەی کەلاری نوێ گازندەی ئەوە دەکات کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەیان پێچەوانەی سایت پلانەکە کاردەکات، ئەندازیاری پڕۆژەکەش رەدی دەکاتەوە.
هەژار ئەحمەد، دانیشتویەکی گەڕەکی کەلاری نوێ "تابلۆ سیتی"، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە نەخشەدا بەردەمی ماڵمان شەقامی دو سایدە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە کە فراوانکردنی بۆ کراوە، هاتوە بەردەم ماڵمانی کردوە بە خانو و بەپێی سایت پلانەکە کارەکان ناکات.
دەشڵێت: تەنها دو داواکاریمان هەیە کە کۆمپانیا رەزامەندنیە بۆمان بکات، ئەوانیش یان دو سایدەکەمان بۆ بکات یانیش لەبەرامبەردا قەرەبومان بکاتەوە کە تا ئێستا ۲ دەفتەر و نیو زیانم کردوە.
باسی لەوەشکرد: سکاڵام تۆمارکردوە لە پۆلیسی کەلاری کۆنەوە ناردویان بۆ دادگا، دادگاش ناردویەتی بۆ وەبەرهێنان، کە ئەمە نزیکەی دو مانگە سکاڵام کردوە تا ئێستا نەهاتۆتەوە و نازانم کەی دێتەوە.
لەبەرامبەردا، گۆران عومەر، ئەندازیاری پڕۆژەی تابلۆ سیتی نوێ، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو باخچانەی کە لامانبردوە شوێنی خزمەتگوزارییە وەک باخچە و دایەنگە و قوتابخانە و شەقامە و دەبێت کۆمپانیا دروستی بکات لە پڕۆژەکەدا.
باس لەوەشدەکات: بەهیچ شێوەیەک بەپێچەوانەی سایت پلانەکە کارمان نەکردوە و لە بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانان و شارەوانیش پەسەندە و لەسەر ئەو سایت پلانە دەڕۆین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان