رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 5 مانگه سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك دیاریینهكراوه بۆشوێنهكهى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانی گەرمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گه‌رمیانین.
پێشتر رادیۆی ده‌نگ بڵاویکردەوە: له مانگى تشرینی دوەمی ساڵى رابردوه‌وه، مه‌سعود محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ستى له كاركێشاوه‌ته‌وه به‌هۆى خۆتەرخانکردنی بۆ خوێندن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پۆسته پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، لەبارەی هۆکاری پڕنەکردنەوەی پۆستەکەوە بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گەرمیانین كه‌سێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکەن.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك داواكارى پێشكه‌شكردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته پڕبكرێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتیشى: تاوه‌كو ئێستا نازانین و باوه‌ڕناكه‌م كه‌سێك داواكارى پێشكه‌ش كردبێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ئێستادا سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل هه‌ندێك له كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات تاوه‌كو كه‌سێك یه‌كلاده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و پۆستە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان