رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو كامێراى خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) له رێگای کەلار- كفرى دابنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌نراوه، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هەمو رێکارەکان تەواو بون و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین كۆمپانیا پێداویستیه‌كانى به‌ده‌ست بگات.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو رێكاره‌كانى دانانى كامێراى پۆینت تو پۆینت له سه‌ر رێگاى رزگارى بۆ قه‌زاى كفرى ته‌واو بوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه هێنانى پێداویستیه‌كانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دانانى بكرێت.
وتیشى: ئه‌و رێگه له به‌رزه پرده‌كه‌وه تاوه‌كو قه‌زاى كفرى 42 كلیۆمه‌تره و بۆ هه‌ر 5 كیلۆ مه‌ترێكیش كامێرایه‌ك جێگیر ده‌كرێت، واته به هه‌ردو سایدهكهوه 18 كامێرا جێگیر ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان