رادیۆی دەنگ
دواى نزیکەی شەش ساڵ لە دەستپێکردنی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزه پرده‌كه‌ى نێوان كه‌لار- رزگارى بكرێته‌وه، شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: ته‌نها فلكهكهى ژێره‌وه‌ى پرده‌كه ماوه بڕیارە كۆمپانیاى قه‌یوان كارى له‌سه‌ر بكات و ده‌یكه‌ینه‌وه.
دلێر حه‌سه‌ن، لێپرسراوی به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بەرزەپردی رێگای کەلار- رزگاریی، کاری له‌سه‌ر كراوه و هێڵكاریی ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه دانانى تابلۆى هاتوچۆیه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه كارى له‌سه‌ر كراوه و پرده‌كه به‌گشتى ته‌واو بوه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى ئه‌مێنێته‌وه و خه‌مى ئێمه‌یه، فلكهكهى به‌شى ژێره‌وه‌ى پرده‌كه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قسه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى قه‌یوان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به زوترین كات ته‌واوى بكه‌ن و بیكه‌ینه‌وه.
ده‌شڵێت: کۆمپانیای قه‌یوانیش وه‌ڵامى داوینه‌ته‌وه و كربستونهكانیان ته‌واوكردوه، ئه‌وه‌ى ئه‌مێنێته‌وه قیر و كرهشمان ماوه بۆ ئەوەی ته‌واوى بكه‌ن، بە تەواوکردنی ئەوانەش دەتوانین پردەکە بکەینەوە.
بەرزە پردی رێگای ناحیەی رزگاریی کە یەکەمین پردی هاوشێوەیە لە گەرمیان، درێژییەکەی ٩٠٠ مەترە و ھەردو رێگای کەلار-رزگاری و شەقامی پشتێنەیی بە شێوازی (ئینتەرچەینج Interchange) بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەم پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دەست بە دروستکردنی کرا لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە پشت بازاڕی گەنم فرۆشەکانی ناوبازاڕی کەلار بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تێدا دروست بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پارەیەی بۆ خەرجی پرۆژەکە دانرابو کەمتر بو لەوەی دەیویست، تائێستا تەواو نەکراوە. پێشتریش سەرۆکی شارەوانی کەلار باسی لەوەکرد دەیانەوێت بە پارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی ناو شارەکە، بەرزە پردەکە تەواو بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان