رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه چه‌قۆیان پێیه و ماتۆڕسكیل به نایاسایی لێده‌خوڕن ده‌ستى پێكردوه، تاوه‌كو ئێستاش 50 كه‌س ده‌ستگیركراون.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه له گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه چه‌قۆ یان ئامێرى برینداركهریان هەڵگرتوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ماتۆڕسكیل به نایاسایی لێده‌خوڕن و خه‌ڵكیان بێزاركردوه، ده‌ستیپێكردوه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستاش 50 كه‌س ده‌ستگیركراون.
وتیشى: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستگیركراون 40 كه‌سیان چه‌قۆیان پێبوه و 10 كه‌سیشیان لێخوڕى ماتۆڕسكیل بون، هاوكات 70 ماتۆڕسكیلیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌پێى ماده‌ى 495 له یاساى سزادانى عێراقى ئه‌و كه‌سانه راگیرابون و زۆربه‌یان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون، به‌ڵام دۆسیه‌كانیان هه‌ر ماوه‌ته‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، دواى ته‌واوبونى لێكۆڵینەوه ده‌چێته دادگاى كه‌تن ئه‌و كات دادگا بڕيارى سزاكه‌یان ده‌دات كه خۆى له به‌ندكردن و پێبژاردندا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان