
رادیۆی دەنگ
راگرتنی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لەناو کۆڵانەکاندا مەترسی دروستکردوە، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش ئەسڵی کێشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبونی گەراج.
لەماوەکانی رابردودا چەند حاڵەتێکی ئاگرتێبەردان و ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانی سنوری قەزای کەلار تۆمارکران، بەوپێیەی هەندێک لە ئۆتۆمبیلانە لە نزیک ماڵ و قوتابخانەکان رادەگیرێن، مەترسی دروست دەکات.
جگە لە مەترسیش هاوکات بونی بارهەڵگرەکان ئاستەنگیی هاتوچۆشیان دروستکردوە، ئەمە جگە لەوەی بۆ خودی خاوەن ئۆتۆمبیلەکانیش جێهێشتنی ئۆتۆمبیلەکان لەسەر جادە و شوێنە چۆڵەکانی ناو گەڕەکەکان پارێزراو نییە.
لەبارەی ئەم کێشەیەوە، سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هۆكارى راگرتنی ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر لەنێو گه‌ڕه‌كه‌كان و له تهنیشى قوتابخانه و مزگهوتەکان، نه‌بونى گه‌راجى تایبه‌ته به‌و ئۆتۆمبێلانه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن مهفهرزهكانمانهوه ئیجرائات كراوه و خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش سزا دراون کە ئۆتۆمبیلیان لەناو گەڕەک و ماڵان‌دا راگرتوە، ئیتر چ به سزاى مادى بێت كه ٣٠ هه‌زار دیناره، یاخود ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا بۆ ماوه‌ى ١٠ رۆژ.
ده‌شڵێت: له ئێستادا شاره‌وانى كه‌لار سه‌رقاڵى دروستكردنى گه‌راجێكى تایبه‌تمه‌نده به‌و ئۆتۆمبێلانه و له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدان.
دو مانگ پێش ئێستا، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە رادیۆی دەنگی وت: داواكاریمان بۆ هاتوه بەمەبەستی دروستكردنى گەراجێکی گەورە به كۆى خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه كه زه‌وییه‌كى فراوانتری بۆ دابنرێت، ته‌نانه‌ت هێڵى گواستنه‌وه‌ى تهكسیشى تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان توشى گرفت نه‌بن، له ئێستادا له قۆناغى دیراسه‌كردنى زهویهكهین تا بزانین كوێ گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى دیاریبكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
-
هەواڵدوای 2 مانگ هێشتا هێڵی پاسە ناوخۆییەکانی کەلار زیاد نەکراون
-
-
هەواڵباخهكانى گه‌رمیان توشى زیان بون و حکومەتیش تەنها رێنمایی باخەوانەکان دەکات
-
-
هەواڵبەشێکی زەوی فەرمانبەرانی رزگاریی دەکەوێتە ناو مەیدانی ئاژەڵان
-
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
زۆرترین بینراوەکان