رادیۆی دەنگ
چالاكوانانی كفرى هۆشداریی به حكومه‌ت ده‌ده‌ن بەوەی له دواى نزیكه‌ى دو ساڵ له هه‌ڵدانى خێوەتی مانگرتن، کەچی تاوه‌كو ئێستا هه‌ندێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن "به ده‌ممانه‌وه نه‌یه‌ن راپرسى ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ دابڕینى شاره‌كه له گه‌رمیان".
عوسمان قه‌تارچى، سه‌رۆكى رێكخراوى پاڵپشتى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: وا نزیكه‌ى دو ساڵ ده‌بێت له هه‌ڵدانى خێوەتی مانگرتوانى كفرى تاوه‌كو ئێستا هه‌ندێك له به‌ڵێنه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ندێكیشیان ته‌نها به‌ردی بناغه‌ى دانراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئه‌گه‌رى به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى به‌رپرسان بۆ داواكارییه‌كانمان هه‌نگاوى دیكه ده‌نێین وه‌ك ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ دابڕینى قه‌زاى كفرى له گه‌رمیان، هاوكات هه‌ڵدانى خێوەتی تر و ئه‌نجامدانى گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تى.
ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا بۆمان رون نیه هۆكارى جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌ڵێنه‌كانیان چیه و ئه‌وه‌ى ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه دهستیدهستیمان پێده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان