رادیۆی دەنگ
بەهۆی کێشەی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێلەوە، لە قەزای کەلار شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا دروست دەبێت، بەوهۆیەوە فیشەک لە گەنجێک دەدات و بریندار دەبێت، لەسەر روداوەکەش فەرمانی گرتن بۆ ٤ کەس دەردەچێت کە یەکێکیان کارمەندی هێزەکانی ئاسایشە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، درەنگانی شەوی رابردو لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، ۳ کەس لەگەڵ هاوڵاتییەک دەبێت بە شەڕیان و لەئەنجامدا تەقەی تێدەکەوێت و فیشەک بەر دەستی کەسەکە دەکەوێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، روداوەکە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبیل بوە، کە بەهۆیەوە شەڕەکە رویداوە.
لە ئێستاشدا بریندارەکە کە کوڕی خاوەنکارێکی کەلارە، سکاڵای لەسەر سێ کەسەکە و کەسێکی دیکەش تۆمارکردوە کە ئەفسەری ئاسایشە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان