
رادیۆی دەنگ
ئەبو مونتەزر، فەرماندەی پێشوی بەدر کە ئێستا لە ریزی ئەو هێزەدا نەماوە، لەسەر شاخی ئەزمەڕی سلێمانییەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خانەقین، رادەگەیەنێت.
ناوبراو لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت: لەسەر شاخی ئەزمەڕەوە رایدەگەیەنم، بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیستێکی بەهێز بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردن لە خانەقین.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی (١٠)ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەنوس: دڵشاد ئەنوەر، لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی ئەبو مونتەزرەوە، دەڵێت: ڤیدیۆ تۆمارکردنی ناوبراو لەسەر شاخی ئەزمەڕ لەکاتێکدایە، ئەم کەسە لەلایەن کادیرانی یەکێتییەوە تۆمەتبار دەکرێت بەهەوڵدان بۆ تێکدانی بۆنەی نەورۆزی ئەمساڵ لە شاری خانەقین.
ئەمساڵ لە قەزای خانەقین بۆنەیەک بۆ نەورۆز ئەنجامدرا، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک چەکدار و ئەندامی گروپە شیعییەکانەوە هەوڵی تێکدانی درا بەو بیانوەی هاوکاتە بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب.
دڵشاد ئەنوەر، هەنگاوەکەی سەرکردە پێشوەکەی بەدر بە گوماناویی دەبینێت و دەڵێت: "بۆچی پێکهێنانی لیست لە خانەقین لە ئەزمەڕەوە رابگەیەنرێت؟ چ کۆد و پەیامێکی تێدایە؟"
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان