
رادیۆی دەنگ
بەهۆی راگرتنی پێدانی ڤیزە لە وڵاتی سعودییە، هاوڵاتیان ناتوانن عەمرە بکەن، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیانیش دەڵێت: ئەوانەی پێشوتر ڤیزەیان وەرگرتوە، دەتوانن هەتا ۱۳ـی ئەم مانگە گەشتەکانیان بکەن.
سیروان محەمەد، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی ئامادەکارییەکانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ، عەرەبستانی سعودیە پێدانی ڤیزەی بۆ رێوڕەسمی عومرە راگرتوە و هاوڵاتیان ناتوانن هەتا دوای تەواوبونی وەرزی حەجی ئەمساڵ، عەمرە بکەن.
دەشڵێت: بەڵام ئەوانەی پێشوتر ڤیزەی سعودیەیان وەرگرتوە، دەتوانن تاوەکو ۱۳ـی ئەم مانگە (٥ رۆژی تر) گەشتەکانیان بکەن.
لەکۆتایی مانگی رابردوەوە عەرەبستانی سعودیە وەرگرتنی مامەڵەی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات لەنێویاندا عێراق، راگرت؛ ئەویش بەهۆی نزیکبونەوەی وەرزی حەج، بۆ ئەوەی رێگریی بکات لە کەسانێک کە بیانەوێت بە ڤیزای عەمرە یان ڤیزای گەشتیاریی، فەریزەی حەج بەجێبهێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان