رادیۆی دەنگ
چالاكوانان هۆشدارى ده‌ده‌ن له دوبارە تێكدانەوەی ژینگه روبارى سیروان و گۆڕینى رێڕه‌وى روباره‌كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانى چه‌و و لمەوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لیژنه‌مان ناردوه‌ته سه‌ر كارگه‌كان.
چالاكوانانى كه‌مپه‌ینى "به‌ڵێ بۆ لابردنى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر روبارى سیروان"، لە چەند بڵاوکراوەیەکدا هۆشدارییان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داوە لەوەی دیسانەوە هەندێك لە "تێکدەرانی ژینگە" کەوتونەتەوە گۆڕینی رێڕەوی روباری سیروان لە سنوری قەزای کەلار، بەوتەی خۆشتان ئەم کارەش لە داهاتودا دیسانەوە دەبێتەوە بە "کاولکردن و وێرانکردنی سروشتی روباری سیروان".
له به‌رامبه‌ردا، یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: لیژنه‌یه‌كمان سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ى كردوه كۆنۆسى خۆیان ئامادە ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێنماییانه بێت كه له كۆنوسهكهى پێشتردا دیارییكراوه، ئه‌وا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشى: ئێمه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌ت، ئه‌وانیش سه‌ردان ده‌كه‌ن و كۆنوسى كۆتایی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانى كۆنوسه‌كه بێت ئه‌وه ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و كارگانه مۆڵه‌تیان هه‌یه و كارگه و كهسارهن پێكه‌وه، ته‌نها زۆنى كه‌لار نه‌بێت کە به ته‌نها كهسارە "بەردشکێن"ـە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان