رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی "لیوا رەشەکە"ـی کەلار گازندەی ئەوەیان دەکرد ئەو زەویانەی بەقەرەبو پێیاندراوە، تاوەری کارەبای تێدا دانراوە، بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: شارەوانی کەلار ئەو جێگایەی بۆ دیاریکردوین.
لەماوەکانی رابردودا بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بڕیاریدا بە گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبای کەلار لە دیوی چەپی شەقامی پشتێنەیی، بۆ دیوی راستی شەقامەکە. بەماوەیەک دواتر شارەوانی کەلار ژمارەیەک زەوی وەکو قەرەبو لە نزیک بەرزە پردەکەی کەلار دا بە دانیشتوانی "لیوا رەشەکە". بەشێک لەو تاوەرە تازانەی کە دانراون، زۆر نزیکی ئەو زەویانەن کە بە قەرەبو دراون، لەکاتێکدا دەبێت تاوەری کارەبا دوربێت لە شوێنی نیشتەجێبون.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، لەمبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: شوێنەکە شارەوانی بۆی دیارکردوین، کە ئەوانیش دیاریانکردبێت دیارە دورە لە شوێنی نیشتەجێبون.
جەختیشیکردەوە: ئەو تاوەرانە دەبێت بەلای کەمەوە سەد مەتر لە شوێنی نیشتەجێبونەوە دوربن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان