رادیۆی دەنگ
سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت: پرس بەئێمە نەکراوە بۆ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام هەر پشتگیری مامۆستایانین.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ساڵانی پێشو ئێمە دەمانتوانی بە مامۆستایان بڵێین بایکۆت بکەن یاخود نا، بەڵام ئەمساڵ پرسمان پێنەکراوە.
وتیشی: مامۆستایان بڕۆنەوە بۆ دەوام پشتگیریانین، نەشڕۆنەوە هەر پشتگیریانین، سبەینێش سزا بدرێن، ئێمە وەک ئەرکی خۆمان دەبێت پشتگیرییان لێبکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٠ـی ئەم مانگە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان کۆتاییهێنانی بە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند، لەدوای ئەو بڕیارەشەوە تاڕادەیەکی زۆر ناوەندەکانی خوێندن کراونەتەوە، سەرباری ئەوەی هێشتا هەندێک لە مامۆستایان بایکۆتەکەیان نەشکاندوە.
ئازاد حەسەن، لەبارەی دەڵێت: دەبێت گرەنتی موچەی مانگەکانی دیکە بکرێت، نەک ئێمە دەوام بکەین و موچە نەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان