رادیۆی دەنگ
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا لە کەلار بەهۆی هەڵگرتنی چەقۆ و کەلوپەلی قەدەغەکراو و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بە شێوازێکی ناشرین، ٤۰ کەس دەستگیر کراون.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە دەستپیکرا لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لەسنوری قەزای کەلار، هەر کەسێک چەک و چەقۆ و کەرەستە قەدەغەکراوەکانی پێبێت یان ماتۆڕسکیلی پێبێت و هاوڵاتیان بێزار بکات، دەستگیردەکرێت، تائێستاش ٤٠ کەس دەستگیرکراون.
وتیشی: هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت و لەکاتی پێویستدا مەفرەزەکان بازگەی کاتییان دەبێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم هەڵمەتە لە دوای جەژنی رەمەزانەوە بەردەوام دەبێت؟ وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: لەدوای جەژن هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت بەپێی پێویست.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان