رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى چالاكوانێك رایگه‌یاند کۆمپانیا کەمتەرخەمی لەکاری زۆنهكانى سه‌ر روبارى سیروان دەکات و ده‌یه‌وێت ڤێلاكانى خۆى ته‌واو بكات و كۆرنیشەکەش وازیلێهێنراوه، بەڕێوبەرایەتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كۆمپانیا شتى وا بكات پرۆژه‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌یاد محه‌مه‌د، چالاكوان له گه‌رمیان، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كرێت له پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان، كۆمپانیا ده‌یه‌وێت ڤێلاكانى خۆى ته‌واو بكات و كۆرنیشهكهش وازى لێهێنراوه و کاری پێویستی تێداناکرێت.
له به‌رامبه‌ردا، چۆمان فه‌لاح، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: له پرۆژه‌ى زۆنهكانى سه‌ر روبارى سیروان كۆمپانیا له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوكردنى كۆڕنیشهكهد زه‌وى پێدراوه، ئه‌گه‌ر بێت و كارى له‌سه‌ر نه‌كات ئه‌وه وه‌به‌رهێنان له توانایدا ههیهكارهكانى رابگرێت.
ده‌شڵێت: هاوكات ئه‌گه‌ر بێت و كۆمپانیا واز له كۆڕنیشه‌كه بهێنێت ئه‌وه دواى ٣ جار ئاگاداركردنه‌وه، وه‌به‌رهێنان له ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌یه پرۆژه‌كه ههڵبوەشێنێتهوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاكۆمپانیاش به فه‌رمى راینهگهیاندوه كه كۆڕنیشه‌كه ته‌واو ناكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد: چاودێرى ده‌كه‌ین و به‌دواداچونى بۆ ده‌كه‌ین، له بونى هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى وه‌به‌رهێنان بێت ئیجارائاتی خۆى ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان