رادیۆی دەنگ
شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: له پلانمادایه كار له‌سه‌ر سایدى یه‌كه‌مى جاده‌ى پشتێنه‌ى كه‌لار بكه‌ین به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، به‌ڵام له ئێستادا بودجه‌ى پێویست به‌رده‌ست نییە.
له ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیاى قه‌یوانه‌وه كار له‌سه‌ر سایدى دوه‌مى جاده‌ى پشتێنەیی كه‌لار ده‌كرێت، بەڵام سایدی یەکەمی شەقامەکە لە چەندین شوێنەوە قیرەکەی هەڵیداوەتەوە و خراپ بوە و چاڵی تێکەوتوە، ئەمەش پێویست بە نۆژەنکردنەوە دەکات.
دلێر حه‌سن، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، لەبارەی ئەو کێشەیە و ئەگەر نۆژەنکردنەوەی شەقامەکەوە، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ساید یه‌كه‌مى جاده‌ى پشتێنه‌ى كه‌لار ته‌مه‌نێكى زۆرى هه‌یه و لۆدێكى زۆریشى له‌سه‌ره، وه‌ك شاره‌وانى له پلانماندایه ئه‌و رێگه‌یه نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه، چونكه به‌هۆى لافاوه هه‌ندێك شوێنى زیانى به‌ركه‌وتوه.
وتیشى: دیارنییە كه‌ى ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین، چونكه بودجه‌ى پێویست به‌رده‌ست نییە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان