رادیۆی دەنگ
۳ موشەک لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی لە گەرمیان دەتەقێنرێن، دانیشتوانەکەی دەڵێن درۆن بوە، سەرچاوەیەکی ئەمنییش گومانی هەیە.
هاوڵاتییەکی دانیشتوی گوندی تەپەسپی سەر بە ناحییەی ئاوەسپی لەسنوری قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوێنێ ئێوارە نزیکەی کاتژمێر (٥)ـی ئێوارە، درۆنێک نزیکەی ٣٠٠ مەتر دورتر لە ناوەندی گوندەکەمان ٣ موشەکی ئاراستە کردوە.
باسی لەوەشکرد: موشەکەکان بەر زەوی چۆڵەوانیی کەوتون و زیانیان نەبوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان درۆنەکەیان لە ئاسمان نەبینیوە، بەڵام دەنگی تەقینەوەکانیان بیستوە کە دو دەنگ بون.
لایخۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی جەختی لە بونی تەقینەوەی موشەک کردەوە، بەڵام گومانی هەبو درۆن بێت.
ئەو سەرچاوەیە کە ئامادە نەبو ناوی بهێنرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پارچەی موشەکەکان لە گولە "ئار پی جی" دەچن وەک لە موشەکی تر، ئەو دەنگەشی کە خەڵکەکە وەسفیان کردوە بەوەی ٢ دەنگ بوە، هەر لە تایبەتمەندی "ئار پی جی"ـیە کە عادەتەن دو دەنگی هەیە.
باسی لەوەشکرد: ئەوەی گومانی زیاتر کردوە ئەوەیە لە سنورەکەدا هیچ بنکە و بارەگا و جوڵانەوەیەکی گومانلێکراو نییە هەتا درۆن بێت و لە ئامانج بدات، هەربۆیە لایەنە ئەمنییەکان لە ئێستادا لە شوێنی روداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردوە.
گوندی تەپەسپی، ٣٩ کیلۆمەتر لە قەزای کفری، ٤٣ کیلۆمەتر لە قەزای کەلار و ٢٥ کیلۆمەتر لە ناحیەی سەرقەڵاوە دورە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا دهكات
-
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئهنجومهنى وهزیران پڕكردنهوهى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
زۆرترین بینراوەکان