رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای دەکات لە ئەمڕۆوە بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندن دەشکێت و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
عەدنان حسێن، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ لەپاش کۆبونەوەیەکی چڕوپڕ بەئامادەبونی ١٨٣ بەڕێوبەری قوتابخانە و خوێندنگا، لە کۆتاییدا بڕیاری دەوامکردنمان دا و لە ئەمڕۆوە دەست دەکەینەوە بە دەوامکردن.
وتیشی: زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن پێشتر دەوامی پۆلی ٩ و ١٢ـیان کردوە، بەڵام پۆلە ناکۆتاییەکان مابون.
جەختیشیکردەوە: لە ئەمڕۆ و سبەینێوە دەوامە هاوشێوەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین.
پێشتر مامۆستایان بە کاریگەریی پێنەدانی موچەکانیان دەستیان بە مانگرتن و بایکۆتی دەوام کردبو.
لەمبارەیەوە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان وتی: موچە خەرج دەکرێت، موچەی مانگی ٢ (شوباتی ٢٠٢٥) خەرجکراوە، شەوی رابردوش تاوەکو درەنگانێک لیستی موچەی مانگی ٣ (ئاداری ٢٠٢٥)ـیشمان ئامادەکرد و نارد بۆ ئەوەی پێش جەژنی رەمەزان خەرج بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان