رادیۆی دەنگ
له نێو لیستى فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیان بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى، ناوى دوباره هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ر ناوێك دوباره هه‌بێت روبه‌ڕوى دادگا ده‌كرێته‌وه.
له نێو لیستى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى، ناوى دوباره‌ى تێدایه، له كاتێكدا به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كانى حكومه‌ت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ته‌نها یه‌كجار ده‌توانێت سودمه‌ند بێت.
له به‌رامبه‌ردا، به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه فۆرمى پڕكردوه‌ته‌وه به‌ڵێننامه‌ى لێوه‌رگیراوه كه سودمه‌ند نه‌بوه.
ده‌شڵێت: هه‌ر كه‌سێك ئه‌و بهڵێننامهیەی پڕكردبێته‌وه و له پێشتردا سودمه‌ندبوبێت، ئەوا روبه‌ڕوى دادگا ده‌كرێته‌وه، به‌پێى یه‌كێك له بڕگه‌كانى به‌ڵێننامه‌كه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و ناوانه‌شى كه راگه‌یه‌ندراوه كۆتایی نیه، به‌ڵكو رێكارى دیكه‌مان هه‌یه، ناوەکان ده‌نێردرێت بۆ وردبینى ١٤ فه‌رمانگه‌ى دیكه بۆئه‌وه‌ى بزانرێت سودمه‌ندبوه یان نا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌یان پێبدرێت بزانین سودمه‌ندبوه ناوه‌كه‌ى ره‌ت ئه‌كرێته‌وه و زەوی پێ‌نادرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان