رادیۆی دەنگ
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەی گەرمیان دەڵێت: کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوگەی ئاوی باوەنور بەردەوامە و ٨۰٪ـی کارەکانی تەواوبوە.
پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی ناحیەی باوەنورـی سەر بە کەلار، بە دو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و بودجەی تەرخانکراو بۆ کارەکانی لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە یەک ملیارێک و ١٣٣ ملیۆن دینار.
سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد ئەگەرچی لەئێستادا کارکردن بەردەوامە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، بەڵام بە سستی دەڕوات، چونکە وەکخۆی وتی: دواکەوتوین و ئەو پێداویستیانەشی بۆ پاڵاوگەکە دەمانەوێت کاتی دەوێت تا بەدەستمان دەگات.
دەشڵێت: زۆربەی کارەکانی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تەواوبوە کە خۆی دەبینێتەوە لە ٨٠٪.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان