رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی راگەیەنرا کە بەبڕیاری مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە ملیۆنێک نان دابەش دەکرێت، بەرپرسێکی پارتی لە گەرمیان دەڵێت: دیارنییە دابەشکردنەکە لە گەرمیانیش دەبێت یان نا.
رۆژی ۳ـی ئەم مانگە، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایانگەیاند بە بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە، لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا هەڵدەستن بە دابەشکردنی یەک ملیۆن نان بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
دەربارەی ئەوەی ئەم دەستپێشخەرییە لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێت یان نا؟ وریا عەلی، کارگێڕی لقی ۲۲ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پرۆژەی دابەشکردنی نان دیارنییە دێتە گەرمیان یان نا، بەڵام هەر پرۆژەیەکمان هەبێت لە رێگای رێکخراوەکانەوە و لە ئایندەدا پێشکەشی خەڵکی کەمدەرامەتی گەرمیانی دەکەین.
وتیشی: پرۆژەی دابەشکردنی نان تەنها لە هەردو پارێزگای هەڵەبجەو هەولێر هەیە و لە هیچ ناوچەیەکی دیکە نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان