
رادیۆی دەنگ
لەبارەی داوای بەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان بەمەبەستی گەڕانەوەی مامۆستایانی گەرمیان بۆ دەوام، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایەکی ناڕازیی لە گەرمیان دەڵێت: بڕیار لای مامۆستایانە.
پێرێ عەدنان حسێن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تەنها قوتابیان و مامۆستایانی گەرمیان ماوە بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و ۳٥ رۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەکان. وتیشی: دەست و چاوی مامۆستایان ماچ دەکەم ئەم مانگ و نیوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، راستە دۆخی موچە وایلێهاتوە، بەڵام دەسەڵاتی ئێمە نییە.
لەبەرامبەردا هەردی عەباس، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمساڵ مامۆستایان بەبڕیارێکی سەربەخۆیانەی خۆیان دەستپێشخەر بون لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەبەرامبەر نەدانی موچەکانیان، بۆیە بڕیار لای مامۆستایانە، ئێمەش پێمان وایە دواکەوتنی موچە زیاتر مامۆستایان سوردەکات لەسەر هەڵوێستەکانیان.
وتیشی: ئێمەش وەکو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان پشتیوانی مامۆستایانین و پێمانخۆشە دۆخی موچە چارەبکرێت، بەڵام تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتە کە دەبێت دۆخی موچەخۆران چارەسەر بکات.
دەشڵێت: ئێمە وەک مامۆستایان پێمانخۆشە رۆژێک زوتر دەستکەینەوە بەدەوام، بەڵام بەبێ پارە و بەگیرفانی بەتاڵ ئەگەر دەوامیش بکرێت دەوامێکی تەواوەتی نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
-
هەواڵدوای 2 مانگ هێشتا هێڵی پاسە ناوخۆییەکانی کەلار زیاد نەکراون
-
-
هەواڵباخهكانى گهرمیان توشى زیان بون و حکومەتیش تەنها رێنمایی باخەوانەکان دەکات
-
-
هەواڵبەشێکی زەوی فەرمانبەرانی رزگاریی دەکەوێتە ناو مەیدانی ئاژەڵان
-
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
زۆرترین بینراوەکان