رادیۆی دەنگ
فرۆشیارێکی سەوزە و میوە لە کەلار جەخت دەکاتەوە لە بەرزبونەوەی نرخی تەماتە و دەڵێت: بەهۆی بارانبارینەوەیە.
مەحمود محەمەد، فرۆشیارێکی سەوزە و میوە لە عەلوەی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەئێستادا تەماتە لە بەسڕەوە دێتە گەرمیان، چەند رۆژێکە باری کەم دێت، ئەوەش بەهۆی بارانبارینەوە بوە.
وتیشی: پێش چەند رۆژێک نرخی کیلۆیەک تەماتە ۳٥۰ بۆ ٤۰۰ دینار بو، بەڵام لەئێستادا نرخی کیلۆیەک تەماتە ۷۰۰ دینارە، داواکاریشی زۆر لەسەرە، هەرشتێکیش داواکاری لەسەر زۆر بو نرخیشی بەرز دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد: تەماتەی ئێرانی ناتوانرێت بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، چونکە سەرف نابێت بەهۆی ئەوەی گومرگی زۆرە، تەماتەی لای خۆشمان ناوەڕاستی مانگی پێنج دێتە بەرهەم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان