رادیۆی دەنگ
نزیکەی ۳ مانگە موچە لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان دەڵێت: داوا لە خاوەن موڵکەکان دەکەین لەکرێی ئەم مانگەی کرێچییەکانیان خۆشبن.
سەیوان کەریم، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەر نوسراوی سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان پێشنیار دەکەین بۆ خاوەن موڵکەکان لە گەرمیان بەهۆی مانگی رەمەزانەوە لەکرێی ئەم مانگەی کرێنشینەکانیان خۆشبن.
وتیشی: دۆخی خەڵک خراپە، موچە نییە، کرێنشینان ناتوانن کرێ خانوەکانیان بدەن، بۆیە ئەم داواکارییە دەکەین.
دەشڵێت: لەم چەند رۆژە لەگەڵ یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی هەڵمەتێک رابگەیەنین و داوا لە خاوەن موڵکەکان بکەین لە کرێکانیان خۆشبن.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە موچەخۆرانی هەرێم تەنها ١ موچەیان وەرگرتوە، کە ئەمەش دۆخی گوزەرانیانی خراپ کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان