رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان به هه‌میشه‌یی دامه‌زراوه كه دانیشتوى ده‌ربه‌ندیخانه، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: فه‌رمانى سه‌ره‌وه‌ى خۆمان جێبه‌جێ كردوه.
هاوڵاتیه‌ك كه دانیشتوى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانه و بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایی هەیە و ناوى له‌لاى رادیۆى ده‌نگ پارێزراوه، له ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٥ـەوە لەبهڕێوبهرایهتى هاتوچۆى گه‌رمیان وەکو کارمەندی "پۆلیس" هه‌میشه‌یى دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه کە دامەزراندن راگیراوە و قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانیش لەسەر ئیدارەی گەرمیان نییە.
له به‌رامبه‌ردا، سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئەو کەسە به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دامه‌زراوه و فه‌رمان هاتوه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر ئێمه‌یه ته‌نها فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: هیچ زانیارییه‌كى نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه و له‌لاى ئێمه‌شه‌وه داواکاری بۆ به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى هاتوه‌ته لاى ئێمه فه‌رمانى دهستبهكاربونیهتى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: فه‌رمانه‌كه له مانگى ١٠ـی ساڵى رابردوه‌وه هاتوه‌ته لاى ئێمه و به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گه‌رمیانیش دوایخستوە لەجێبەجێکردن، به‌ڵام دواجار فه‌رمانى جێبه‌جێ كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان