رادیۆی دەنگ
وەزیری شارەوانی داوادەکات فەرمانگەکانی سنوری گەرمیان هەماهەنگی بکەن لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە: ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی سەر بە شارەوانی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کۆبوەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری شارەوانی جەختی لەسەر جدیەتی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی كردەوەتەوە، داوای لە شارەوانییەكان كردوە باشتر كار لەسەر ئەو پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتە سودمەند بن لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبون.
ئاماژەی بەوەشكردوە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكانە.
جەختیشیکردوەتەوە: پێویستە هەمو لایەك لەگەڵ شارەوانی هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە بچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان