رادیۆی ده‌نگ
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس: بەشدار بازیانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره به پێشێلكردنى یاسا ده‌زانێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ده‌ستگیركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە و بەبێ بڕیاری دادگا، پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە.
ده‌شڵێت: رێگەنەدان بە کەسوکارەکەی بۆ سەردانیکردنی، پێشێلێکی زەقی یاساییە و دورە لە رێزگرتن لە بنەماکانی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەریی.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانى كوردستان داوای "ئازادکردنی دەستبەجێی" رۆژنامەنوس: بەشدار بازیانی دەکات و داواکاریشه "دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی بەلاڕیدا نەبرێت".
رۆژنامه‌نوس به‌شدار بازیانى، پێشتر له ده‌زگاى دیپلۆماتیك رۆژنامه‌وان بوه، پاشان ده‌زگایه‌كى به‌ناوى (میدیا 21) دامه‌زراند و له رۆژى 18ـى شوباتى 2025 ده‌ستى به‌كاركردن كرد، پاش 10 رۆژ و له شه‌وى 28ـى شوبات، لەلایەن ئاسایشى سلێمانی له‌گه‌ڵ سێ هاوكارى دیكه‌ى له ده‌زگاكه (سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح، نه‌به‌ز شێخانى و دانا ساڵح) ده‌ستگیر كرا، رۆژى دواتر سێ هاوكاره‌كه‌ى ئازاد كران و دواتر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركرایه‌وه و ئازاد كرا، به‌ڵام به‌شدار بازیانى له زیندانى ئاسایش هێڵراوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان