رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاری گۆڕانکاریی لە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: مانگی داهاتو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بڕیاری گۆڕانکارییکردن لە مۆڵەتی شۆفێری لەگەرمیان دوای مانگی رەمەزان و لەمانگی نیساندا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت: سیستمە نوێیەکە هەمان بەرنامەکانی پێشوترە تەنها کاتژمێرەکانی خوێندن زیادیکردوە بۆ ۲۱ کاتژمێر کە نرخی بۆ هەر کاتژمێرێک ۲ هەزار و ٥۰۰ دینارە، هەروەک لە خوێندنی پراکتیکیشدا پێشوتر ۳ کاتژمێر بو، بەڵام ئێستا زیادیکردوە بۆ ۱۲ کاتژمێر کە نرخەکەی بۆ هەر کاتژمێرێک ۲٥ هەزار دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان