رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات كاره‌كانى رێگه‌ى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان ١٪ـی ماوە بۆ ته‌واو بون، دیارترین بەشی تەواونەبوی رێگاکەش لەلای گوندی ئاوەخێرییە.
لە داواکارییەکدا کە هاوڵاتییەک بۆ رادیۆی دەنگی ناردوە، باس لەوەدەکات رێگاى نێوان که‌لار-ده‌ربه‌ندیخان بەتایبەت له گوندى ئاوهخێرى کارکردن تیایدا ماوە، ئەویش زۆرینەی كارەکانی ته‌واو بوه و ته‌نها كراش و قیرى ماوه، کەچی کارەکانی وه‌ستاوه، ئەمەش وایکردوە ئاستەنگ بۆ گوندنشینان دروستبێت و چێشتخانه‌یه‌كیش کە له‌سه‌ر رێگاکەیە بەداخراوی بمێنێتەوە و کرێکارەکانی بێئیش بن.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: ئه‌و شوێنه تەنها كراش و قیرى نه‌ماوە وەک باس دەکرێت، بەڵکو كارى تر‌ى ماوه.
جەختیشیکردەوە: كاركردن له رێگاكه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به‌هۆى دۆخی كه‌شوهه‌واوه كاره‌كانى به خاوى ده‌ڕوات.
ده‌شڵێت: رێگه‌كه ٩٩٪ کارەکانی ته‌واو بوه، لەسەرەتای ساڵیشەوە هه‌ردو سایده‌كه كراوه‌ته‌وه بهڕوى هاوڵاتیاندا، تەنها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك نه‌بێت هه‌ندێك كارى ماوه، ئه‌وه‌ش بەمزوانە ته‌واو ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان