رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان دەڵێت: شوێنی ئەو ئێسکوپروسکەی دوێنێ لە نزیک کەلار دۆزرایەوە، شوێنەوارییە؛ بەڵام سەلماندنی پێویستی بە پشکنینی تەندروستییە.
ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو شوێنەی ئێسکەکانی لێدۆزراوەتەوە شوێنی شوێنەوارە، چونکە پێشتر گۆزە و بابەتی شوێنەواریمان لێدۆزیوەتەوە، بەپێی دۆزراوەکانیش بێت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان کە لەنێوان ۳۲۰۰ بۆ ۳٥۰۰ ساڵ پێش ئێستا دەکات.
وتیشی: ئەو تەرمه کۆنە، بەڵام ئێمە مێژوی تەرم بەشوێنی ناشتنەکەی دیاریدەکەین، بۆنمونە بزانین چۆن نێژراوە، یان کەرەستە بابەتی شوێنەواری بدۆزینەوە لە چواردەوریدا.
دەشڵێت: ئەگەر ئێسکوپروسکەکە کۆن و "شوێنەواریی"ـش بێت، نازانین مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی، بۆ ئەمەش پێویستە پشکنینی ترشی ناوەکی (DNA)ـی بۆ بکرێت.
دوێنێ لە نزیک گوندی رەند عەلی خانـی سەر بە کەلار لەسەر روباری سیروان، ئێسکوپروسکێک دۆزرایەوە، کە دواتر لەلایەن ئاسایشەوە گوێزرایەوە پزیشکی دادوەریی. ئێسکوپروسکەکە لە کەلەسەرێک و پارچە ئێسکێکی پەلی مرۆڤ پێکدێت و تائێستاش لە پزیشکی دادوەریی کەلار پارێزراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان