رادیۆی دەنگ
مامۆستایەکی ناڕازیی لەگەرمیان دەڵێت: تائێستا لە گەرمیان هیچ فشار و هەڕەشەیەک نیە بەمەبەستی گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن و ئەگەر هەشبێ هیچ مامۆستایەک ناچێتە ژێرباری ئەو هەڕەشەیە.
بەپێی وتەی مامۆستایانی ناڕازیی شار و شارۆچکەکان لە پارێزگای سلێمانی، هەڕەشە کراوە کە مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام هیچ مامۆستایەک رازی نەبوە بگەڕێتەوە و سورن لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆت.
لایخۆشییەوە. نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بایکۆت تائێستا بەردەوامی هەیە و تائێستاش هیچ فشار و هەڕەشەیەک نەکراوەتەسەر مامۆستایانی سنورەکە بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
دەشڵێت: بەڵام بەپێی ئاگاداربونمان لە سلێمانی و شارەزور فشار کراوە لەمامۆستایان بگەڕێنەوە، بەڵام رەزامەندنەبون، بەمپێیەش مامۆستایانی گەرمیانیش لەبونی حاڵەتێکی وا هەرگیز رەزامەند نابن.
باسی لەوەشکرد: دواکەوتنی موچە وا لەمامۆستایان دەکات سورتربن لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان