رادیۆی ده‌نگ
له نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و مناڵبونى كه‌لار ژنێك له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى له‌ده‌ستدا، ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ژنه‌كه له ده‌ره‌وه و له‌لای مامان كورتاجی كردوه و توشى خوێنبه‌ربون بوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، دره‌نگانى شه‌وى رابردو ژنێك داخل به نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار كراوه و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، پاشان له به‌ره‌به‌یاندا گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ى هۆكارى روداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بوه له روى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، چوه‌ته لای مامانێك له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی برینداربون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبهربونى ناوه‌كى.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه، قسه‌ى ئه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كرا كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بونى خوێنه‌وه ئه‌و ژنه گیانى له‌ده‌ستداوه، له‌وباره‌وه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت: ژنه‌كه پاش گه‌یاندنى بهنهخۆشخانهكه ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی 8 كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بوه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
له‌باره‌ى ده‌نگۆی نه‌بونى خوێنشهوه، ده‌ڵێت: "هه‌مو ئه‌و قسانه دوره له راستییه‌وه، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه وتێیكراوه له‌گه‌ڵ 2 بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان