دەنگ نێت
دوای ئەوەی هێزێکی کۆماندۆ لە ناحیەی مەیدان هەڵیانکوتایە سەر مەفرەزەیەکی ئاسایش، لە رێگەی سەردانی فەرماندەکانی کۆماندۆ بۆ ئاسایشی گەرمیان و داوای لێبوردن کردن، کۆتایی بەکێشەکە هێنرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: دوێنێ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی کۆماندۆ، سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانیان کردوە لەبارەی روداوی هێرشی هێزێکیان بۆسەر مەفرەزەیەکی ئاسایش.
وتیشی: فەرماندەکانی کۆماندۆ دانیان بەوەدا ناوە هەڵەکە لەلایەن هێزەکەی ئەوانەوە کراوە، هەربۆیە داوای لێبوردنیان لە ئاسایشی گەرمیان کردوە لەو روداوەی رویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگیش، بڕیاری گواستنەوەی ئەو ئەفسەرەی کۆماندۆ دەرچوە کە لەگەڵ هێزەکەی کۆماندۆ پەلاماری مەفرەزەکەی ئاسایشی داوە.
رۆژی (١٩ـی ١ـی ٢٠٢٥)، هێزێكی كۆماندۆ له ناحیهى مهیدانى سهر به گهرمیان، پهلاماری مەفرەزەکەی ئاسایشیان دا کە بهڕێوبهرى ئاسایشی ناحیهكهیان لەگەڵدا بوە و چەکیان لێڕاکێشاون و له كارمهندێكی ئاسایشیان داوە و كهلهپچهیان کردوە، بهوهۆیهى هێزهكهى ئاسایش ههستاوه به دهستگیركردنى كهسێك كه له باخێكدا تهقهى كردوه و ئەو کەسەش نزیك بوه له هێزهكهى كۆماندۆ.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان