دەنگ نێت
دروستكردنى باخچه له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زاى كه‌لار له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایەتى به‌دواى خۆیدا هێناوه، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و هه‌ندێكمان چاره‌سه‌ر كردوه.
به‌پێى وته‌ى هه‌ندێك له هاوڵاتیانی قه‌زاى كه‌لار كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كرده، لەنێوان گه‌ڕه‌كه‌كان كه شوێنى باخچه ماوه‌ته‌وه هه‌ندێك له ماڵه‌كان داگیریان كردوه و كردویان به باخچه‌ى بچوك بچوك و رێگه ناده‌ن ماڵه‌كانى دیكه لێى سودمه‌ندبن، ئه‌مه‌ش وایكردوه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دوادا بێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئارام نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان كه به‌به‌رده‌وامى روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه، زۆر بابه‌تى له‌وشێوه‌یه هاتوه‌ته لامان و چاره‌سه‌رمان كردوه.
ده‌شڵێت: هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكومه‌ت ئیمكانیه‌تى ئه‌وه‌ى نیه ئه‌و باخچانه دروست بكات و هاوڵاتیان خۆیان ده‌ستیان به دروستكردنى كردوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كێشه‌كه دروست ببێت.
وتیشى: ئه‌وانه‌شى كه ئه‌و باخچانهیان دروست كردوه پێمان وتون هه‌ر كات شاره‌وانى پێویستى به شوێنه‌كه بێت ئه‌وه لاى ئه‌به‌ین یان تێكه‌ڵ به باخچه‌ى دیكه ئه‌كرێت، هاوكات رێژه‌یه‌كى باشى سهوزایشى داوه به قه‌زاكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە ساڵ و نیوێکدا بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل ٣٧ کەس لەگەرمیان دەستگیرکراون
-
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان