دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌و ١٤٤ یه‌كه نیشتهجێبونهى له كه‌لار كه بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینیان دروستكرا و به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه کارەکانی راگیرابو، ده‌ست به‌كاركردن تێیدا کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاره‌كانى به سستى ده‌ڕوات.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له قه‌زاى كه‌لار ٢ پرۆژه‌ى ١٤٤ یه‌كه‌ى نشتهجێبونمان هه‌یه لە جۆری شوقە كه بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینانه و به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانیان راگیرابو، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ١٤٤ یه‌كه‌یان ده‌كه‌ین.
رونیشیکردەوە: به‌ڵام به‌هۆى هاتنى ساڵى نوێ و راگرتنى خهرجیهكانەوە، كاره‌كانى به‌سستى ده‌ڕوات، چونكه فه‌رمانى خه‌رجكردنى ١٦٠ ملیۆن دیناریان هه‌یه تاوه‌كو ئێستا بۆیان خه‌رج نه‌كراوه و له خه‌زێنه و بانكه.
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه ٨٥٪ـی كاره‌كانى ته‌واوبوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بڕگە خزمهتگوزارییهكانیهتى، چونكه وه‌ك دروستکردنی بینا کارەکانی ته‌واو بوه.
له‌باره‌ى كۆى گوژمه‌ى پرۆژەکەوە كه پێویستى به چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بكرێت، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان وتی: ئه‌و پرۆژه‌یه پێویستى به ٢ ملیار دیناره بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە ساڵ و نیوێکدا بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل ٣٧ کەس لەگەرمیان دەستگیرکراون
-
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان