دەنگ نێت
له ماوه‌كانى رابردودا داوای گواستنەوەی بەشێکی پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونی ده‌روازه‌ى كفرى کرا بۆ پارێزگاى سلێمانى، ئەویش به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌سه‌رى، بەڕێوبەری وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا ره‌زامه‌ندیمان وه‌رنه‌گرتوه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: پرۆژه‌ى ده‌روازه‌ى كفرى له ساڵى ٢٠٢٢ مۆڵه‌تى پێدراوه و خۆى له هەزار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون ده‌بینێتەوه، وه‌ك قۆناغى سه‌ره‌تا، كار له ٣٠٠ یه‌كه‌یدا كراوه و له قۆناغى ههیكهلینه.
ده‌شڵێت: به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و زۆرى نرخه‌كه‌یه‌وه، پرۆژه‌كه له ئێستادا وه‌ستاوە، ئه‌گه‌رچى دانیشتوانى قه‌زاى كفرى داوایان كرد به‌شێک له‌و پرۆژه‌یه بگوازرێته‌وه پارێزگاى سلێمانى و له به‌رامبه‌ردا پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ قه‌زاكه بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه.
وتیشى: ئەو داوایە به‌نوسراوى فه‌رمى شاره‌وانى و قایمقامیه‌تى قه‌زاكه ئاراستەیان كردوین و ئێمه‌ش به‌رزمان كردوه‌ته‌وه بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نهدراوینەتهوه، بۆیه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامى ئه‌وانین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان