دەنگ نێت
فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان، سکاڵا لەسەر دۆسیەی ئەو کۆمپانیایە دەجوڵێنێت لە عەلوەی کەلار کە هەستاون بە نوسراوکردن بۆ بەرهەمی هاوردە و کردنیان بە بەرهەمی ناوخۆیی.
بەپێی ئەو نوسراوەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان، هەستاوە بە جوڵاندنی سکاڵا لای دادگای دەستپاکی گەرمیان دژ بە کۆمپانیای "سروشتی زنانە" کە کاری تاقیگەی کشتوکاڵی لە عەلوەی کەلار بەڕێوەدەبات.
بەپێی هەواڵێکی پێشتری رادیۆی دەنگ لە رۆژی (٥ـی ١ـی ٢٠٢٥)، کۆمپانیاکە هەستاوە بە دروستکردنی نوسراو بۆ ژمارەیەک باری سەوزەی هاوردە و کردنی بە بەرهەمی خۆماڵی.
ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، کۆمپانیاکە لەبەرامبەر وەرگرتنی (٢٥٠٠٠) بیستوپێنج هەزار دینار، نوسراوێکی پشتگیری بۆ هەر بارهەڵگرێک دەکات کە بەرهەمی (کاڵەک و شوتی) بارکردوە بەوەی بارەکەی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆییە، لەکاتێکدا بەرهەمەکە هاوردەیە.
فەرمانگەی داواکاری گشتی پێیوایە ئەو کارە پێشێلکردنی یاسایە، هەربۆیە سکاڵای لە دژی جوڵاندوە و لە سکاڵاکەشدا داوای لە دادگای دەستپاکی گەرمیان کردوە کە رێکاری یاسایی لەبەرامبەر کۆمپانیاکە بگرێتەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان