دەنگ نێت
فه‌رمانبه‌رانى شاره‌وانی ناحیه‌كانى باوه‌نور و شێختهویل و مه‌یدان ده‌ڵێن به‌ڵێنیان پێدراوه له قه‌زاى كه‌لار زه‌وییان پێبدرێت، شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له شوێنێك زه‌وییان پێده‌درێت به دڵى خۆیان بێت.
هه‌ندێك له فهرمانبەرانی شاره‌وانیه‌كانى ناحیه‌كانى باوه‌نور و شێخ ته‌ویل و مه‌یدان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێدراوه له سنورى قه‌زاى كه‌لار زه‌وییان پێبدرێت، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه و پێیانوتراوه له سنورى شاره‌وانیه‌كانى خۆتان زه‌ویتان پێده‌درێت.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌رزان كه‌ریم، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئێمه رامان وابوه ئه‌و شاره‌وانیانه‌ى كه زه‌وییه‌كانیان به‌هاى ئابورى نیه فه‌رمانبه‌ره‌كانى له‌و شوێنانه زه‌وییان پێبدرێت كه زه‌وییه‌كه‌ى به‌هاى ئابورى هه‌یه،چونكه یه‌كجار سودمه‌ند ده‌بن.
ده‌شڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له داهاتودا ده‌یكه‌ین به نوسراوى فه‌رمى و به‌رزى ده‌كه‌ینه‌وه بۆوهزارهتمان، ئه‌گه‌رچى به زارهكهى ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تمان وه‌رگرتوه به‌ڵام نه‌بوه به فه‌رمى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌م بابه‌ته له ئێستادا ته‌نها پێشنیاره و نه‌بوه به بڕیار و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، پێشنیارەکە شاره‌وانی ناحیه‌كانى مه‌یدان و سه‌رقه‌ڵا و شێخ ته‌ویل و باوه‌نور و ساڵه‌ح ئاغا ده‌گرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان