دەنگ نێت
لە گەرمیان کۆمپانیایەک لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا نوسراوی پشتگیری بۆ بازرگانان دەکات و بەرهەمی میوەی هاوردەیان بە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ حساب دەکات.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان کە (٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤) دەریکردوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، کۆمپانیایەک بەناوی "سروشتی زنانە" کە کاری تاقیگەی بەروبومی کشتوکاڵیی لە عەلوەی کەلار بە گرێبەست پێدراوە، لەبەرامبەر پارەدا بەرهەمی هاوردە بە خۆماڵیی هەژمار دەکات.
نوسراوەکە ئاماژەی بەوەداوە کۆمپانیاکە لەبەرامبەر وەرگرتنی (٢٥٠٠٠) بیستوپێنج هەزار دینار، نوسراوێکی پشتگیری بۆ هەر بارهەڵگرێک دەکات کە بەرهەمی (کاڵەک و شوتی) بارکردوە بەوەی بارەکەی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆییە، لەکاتێکدا بەرهەمەکە هاوردەیە.
دەشڵێت: ئەو کارە بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانەوە دەکات، کارەکەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانە و کۆمپانیاکە بۆی نییە نوسراوی پشتگیری بکات و کاری ئەو نییە.
باس لەوەشدەکات پێشتر لەسەر ئەو کارەی بانگهێشت کراوە و ئاگادارکراوەتەوە، ئەویش بە نوسراوی فەرمی بەڵێنی داوە کە کاری وانەکات، کەچی دواتر بەردەوام بوە.
کشتوکاڵی گەرمیان نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵە و داوا دەکات ئەو پارەیەی کۆمپانیاکە لە خاوەن بارەکان وەریگرتوە لێی بسەنرێتەوە و بکرێت بە داهات بۆ حکومەت و کۆمپانیاکەش ئاگادارکردنەوە "انذار"ـی پێبدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان