دەنگ نێت
بڕیاری تەنسیبکردنی ۱۷۰ فەرمانبەری عێراق بۆ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە، پارلەمانتارێک کە لە پشت ئەم هەوڵەیە دەڵێت: ویستومانە کێشەی تەندروستی گەرمیان چارەسەربکەین، دەرچویەکی دانەمەزراویش دەڵێت: تەنسیکردنی ئەم کارمەندانە دامەزراندنی ئێمە دەخاتە کاتێکی نادیارەوە.
لەچەند رۆژی رابردودا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند کە بە هەوڵی پارلەمانتاری عێراق- سروە محەمەد، رێکارەکانی تەنسیبکردنی ١٧٠ فەرمانبەری تەندروستی لە دیالەوە بۆ گەرمیان دەستیپێکردوە.
دوابەدوای ئەم هەواڵە، دەرچوانی بەشە تەندروستییەکان و کارمەندانی خۆبەخش لە سنوری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و پێیانوایە ئەو کارە بە زیانی ئەوان دەشکێتەوە.
محەمەد فوئاد، دەرچوی دانەمەزراو، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: کارمەند هەیە لە فریاکەوتنی کەلار چەندین ساڵە خۆبەخشە، ئەم تەنسیبکردنە وادەکات ئەم کارمەندانە دانەمەزرێن.
دەشڵێت: تەنسیبکردنی ئەو ژمارە فەرمانبەرە لە خانەقینەوە بۆ کەلار زیاندەگەیەنێت بە دامەزراندنی سێ بۆ چوار هەزار کەس، چونک لەوانەیە تەنسیبەکە درێژبکرێتەوە و ئەمەش وادەکات دامەزراندنی دەرچوانی دانەمەزراو و خۆبەخشان دوابخات.
لەبەرامبەردا، سروە محەمەد، پارلەمانتاری عێراق، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: سەردانی نەخۆشخانەکانی گشتی کەلار و فریاکەوتنی کەلارم کرد، کەمی میلاکیان هەبو، منیش قسەم لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراقدا کرد و ئەو ژمارە فەرمانبەرانەمان بەتەنسیب هێنایە گەرمیان.
وتیشی: ئەو کەسانەی کە تەنسیبکراونەتە سەر بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان خەڵکی خانەقین و قەرەتەپەو جەبارەن و دامەزراون لەسەر حکومەتی عێراق و بۆ ماوەی ساڵێک تەنسیبکراون بۆ گەرمیان.
باسی لەوەشکرد: تەنسیبکردنی ئەم کارمەندانەی حکومەتی عێراق هیچ پەیوەندییەکی نییە بە دامەزراندنی خۆبەخشان و دەرچوانی دانەمەزراو، حکومەت بڕیاری دامەزراندن بدات ئەولەویەت بۆ خۆبەخشەکانە.
بەڵام محەمەد فوئاد وایدەبینێت کە شوێنی خۆبەخشەکانی تەندروستی بەم فەرمانبەرە تەنسیبکراوانە پڕدەکرێتەوە، دەشڵێت: ئەمەش دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش و دەرچوانی دانەمەزراو دەخاتە کاتێکی نادیارەوە.
بەڵام سروە محەمەد لە بەرامبەردا دەڵێت: من ویستومە کێشەی تەندروستی لەگەرمیان چارەسەر بێت، کەچی ئێستا بوە بەبابەتی دامەزراندن، حکومەتی هەرێم بیەوێت خۆبەخشەکان دابمەزرێنێت تۆ بڵێی ئەوانەی تەنسیبکراون دەستی حکومەت ببەستنەوە؟
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان