دەنگ نێت
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە کە هەندێک پرۆژەی نیشتەجێبونیان مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانی بۆ گەڕاوەتەوە لە کاتێکدا ئەو پرۆژانە لە کاردان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیەکە رونکردنەوە دەدات دەڵێت: کارکردنیان یاساییە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە راگەیەندراوێکیاندا باسیان لەوەکردوە، هەریەکە لە پرۆژەکانی باخی خورمای بەحری و پرۆژەی نیشتەجێبونی هیواستی و پرۆژەی رۆیاڵ ستی، مۆڵەتی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانیان بۆ هاتوەتەوە، لە کاتێکدا ئەم پرۆژانە پێشتر دەستبەکاربون و کاریان تێدا کراوە و لە کاردان.
لەبەرامبەردا، چۆمان فەلاح، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ رادیۆى دهنگ وتی: ئەم پرۆژانە سەرەتا مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتوە و دواتر لە ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان رەزامەندیان پێدراوە کە دەتوانن دەست بەکارببن و یاساییە.
دەشڵێت: هۆکاری ئەمەش ئەوەیە پرۆژەکانی نیشتەجێبون کاتی زیاتریان دەوێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بەهۆکاری رێکارە ئیدارییەکان، ئەمە جگە لەوەی کە هەندێکجاریش گۆڕانکاری لە هەیکەلیەتی پرۆژەکان دەکرێت، بۆیە مۆڵەتەکەشی درەنگ دەگەرێتەوە.
جەختی لەوەشکردوە: هیچ پرۆژەیەک بەبێ مۆڵەتی وەبەرهێنان و رەزامەندی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، ناتوانێت دەست بەکاربێت و دواتر مۆڵەت بەدەست بهێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان