دەنگ نێت
سه‌ربارى دەستکردن بە دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (١٠)، مامۆستایانى گه‌رمیان بەنیازن درێژە بە بایکۆت بدەن هەتا خەرجکردنی دو موچەکەی دیکەی ئەمساڵ.
ماوه‌ى زیاتر له دو هه‌فته‌یه مامۆستایان بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردوه به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیان، ئه‌گه‌رچى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له دوێنێوه ده‌ستى به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (١٠) كردوه، به‌ڵام مامۆستایان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له بایكۆتكردن و ناگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئەنجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: به‌پێى ئه‌و زانیارییانه كه ئێمه هه‌مانە، مامۆستایان كاتێك واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ بایكۆتكردن، به‌شێكیان داواى هه‌ر سێ موچه‌ى مانگه‌كانى (١٠، ١١ و ١٢)ـیان كردوه، هه‌ندێكیشیان داواى موچه‌ى مانگه‌كانى (١٠ و ١١)ـیان كردوه، تاوه‌كو ئەو موچانەش خه‌رج نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه.
وتیشى: به‌وپێیه بێت مامۆستایان به خه‌رجكردنى یەک موچه ناگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى بایكۆت له سنورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیاندا چه‌نده، به‌پێى وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی، رێژه‌کە ٩٩٪ـە لە ناوه‌نده‌كانى خوێندنی سنورەکەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان