دەنگ نێت
فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زیاتر له دو هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له گه‌رمیان، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه ته‌نها قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ نزیکەی ٢ هه‌زار و ٧٠٠ فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ك وه‌جبه‌ى یه‌كه‌م، نازانین چه‌ندى ده‌كه‌وێته قه‌زاى كه‌لاره‌وه، چونكه پێویستى به وردبینیكردن ده‌بێت.
ده‌شڵێت: دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌ویانه كراوه به دو زۆنه‌وه ئه‌مه‌ش له نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تمان هاتوه كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و زه‌ویانه له چه‌ند شوێنێكى جیاواز بێت، ئه‌و دو شوێنه‌شى كه دیاریكراوه له كه‌لار، یەکەمیان ده‌كه‌وێته ده‌شتى سه‌ید خه‌لیل و دوەمیشیان نێوان به‌رلوت و بهردهسورە، چونکە ئه‌و زه‌ویانه گونجاون و شیاون و مه‌ترسى لافاویان له‌سه‌ر نیه، هاوكات فراوانبونى قه‌زاى كه‌لاریش به‌و دو ئاراستهیەیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك شاره‌وانى نه‌خشه‌سازى زه‌ویه‌كه‌مان تهواوكرده و كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش بۆ كوژاندنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كان قۆناغى باشى بڕیوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدراوه به به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵ، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كانه كه لیژنه‌ى ٢٢٢ كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
وتیشى: پێویسته ٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌بكه‌ین وه‌ك وه‌زاره‌ت داواى كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان