دەنگ نێت
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان باس لەوەدەکات پێشتر نزیکەی ٩٠٠ ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا لە سنورەکەدا هەبوە، بەڵام ئێستا زۆر زیادییان کردوە، بەڕادەیەک ژمارەکە نازانن.
سامان عەلی، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە گەرمیان بەتایبەت "شاهینە و مەلیکە" تاوەکو چەند ساڵێک پێش ئێستا كە داتا کراون لەلامان، لەنێوان ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ ئۆتۆمبێل بون.
وتیشی: لە ئێستادا هیچ داتایەکمان بەردەست نیە ژمارەیان چەندە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زۆر زیادیانکردوە.
جەختی لەوەشکردوە: هیچ رێکارێکیش نیە لە ئێستادا بۆ داتاکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەولێر و سلێمانی بڕیار بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەرچوە، بەڵام لەگەرمیان بەوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کردوە، هیچ بڕیارێکیان بۆ نەهاتوە بەمەبەستی دەستگرتن بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانەدا.
هەفتەی رابردوش وەزیری ناوخۆی هەرێم، باسی لەوەکرد کە دەبێت چارەسەرێک بۆ کێشەی ئەو ئۆتۆمبیلانە بدۆزرێتەوە کە هەموان لەسەری رێکبکەون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان