دەنگ نێت
بەرپرسی نوسینگەی لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی دەڵێت: لەلایەن پاسەوانەکانی ئەوس ئەلمەهداوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەوە لێمدراوە، ئەوەش بەهۆکاری رەخنە گرتن.
تەها نەجم، ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی و بەرپرسی نوسینگەی شێرکۆ میروەیس- لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی لە خانەقین، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەمڕۆ هەموان کۆبوینەوە بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی رەوتی حیکمە- عەمار حەکیم لەسەر کۆرنیشی خانەقین، من لەوێدا رەخنەم لە ئەوس ئەلمەهداوی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە گرت و پێموت کە ئیش بۆ خانەقین و خانەقینییەکان بکات، بەڵام ئەو قبوڵی رەخنەکانی نەکرد.
وتیشی: بەو هۆیەوە فەرمانی کرد بە پاسەوانەکانی و لێیاندام.
تەها نەجم، هاوکات ئەندامی کۆمیتەی یەکێتییە لەو شارە، ئەوس ئیبراهیم ئەلمەهداویش، تاکە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەیە لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان