دەنگ نێت
شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رایده‌گه‌ینێت، له كۆى هه‌ر ١٣ شارهوانیهكهى سنوره‌كه رێژه‌ى سه‌وزاى گه‌شتوه‌ته ٥.٧٪.
نیهاد وه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌گ وتى: رێژه‌ى سه‌وزایی له سنورى گه‌رمیان له كۆى هه‌ر ١٣ شارهوانیهكه به قه‌زاى كهلاریشهوه، تاوه‌كو كۆتایی ساڵى ٢٠٢٣ گه‌شتوه‌ته ٥.٧٪.
وتیشى: بۆ ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا داتامان وه‌رنه‌گرتوه كه رێژه‌كه چه‌نده، چونکە بەگشتی لە کۆتایی ساڵدا داتا کۆدەکەینەوە.
گەرمیان لەوناوچانەیە کە جگە لەوەی رێژەی سەوزایی تێیدا کەمە، هاوکات مەترسی بە بیابانبونیشی لەسەرە، ئەمەش وتەبێژی دەستەی ژینگه‌ى هه‌رێم دوساڵ پێشتر جەختی لێکردبوە و وتبوی: گەرمیان و دەشتی هەولێر مەترسی بەبیابانبونيان لەسەرە یاخود لە هێڵی بە بیابانبون نزیکن، هه‌ردوكیان ئاویان کەمە و بۆ چاره‌سه‌رى به بیابانبونهكهش پێویستیان به پشتێنه‌ى سه‌وزاییه.
بەڵام لەماوەی ئەم دوساڵەدا، نەک هیچ پشتێنەیەکی سەوزایی دروستنەکراوە، بەڵکو ژمارەیەک باخیش کە لە دەوروبەری کەلار بون، لەناوبراون و زەویەکەیان کراوە بە نیشتەجێبون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان