دەنگ نێت
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٨ ئۆتۆمبێل خۆیانکێشاوە بە راگرەکانی فولکەی 'پەری دەریا'ـی قەزای دەربەندیخان و وەرگەڕاون، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش رونکردنەوە لەسەر کێشەکە دەدات و چارەسەرییەکانی دەخاتەڕو.
جاسم عەلی خان، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە تونێلی دەربەندیخان دێیتە خوارەوە بۆ ناو شاری دەربەندیخان، لەو شوێنەی فولکەی 'پەری دەریا' هەیە دابەزینێکی زۆر سەختی هەیە لە گەڵ ۲ پێچی نیمچە بازنەیی کە شۆفێر وریا نەبێت کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و دەبێتە هۆکاری وەرگەڕانی.
وتیشی: لە فولکەی 'پەری دەریا' کۆمەڵێک راگرمان داناوە کە ئۆتۆمبێل کۆنترۆڵ لەدەستدەدات یان ئیستۆپی نامێنێت ئەو راگرانە دەیانگرێتەوە، ئەگەر ئەو راگرانەش نەبێت ئۆتۆمبێل تاوەکو نێو بازاڕ ناوەستێت و کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
بەپێی ئامارێکی هاتوچۆی دەربەندیخان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەمساڵدا تاوەکو ئێستا ٨ روداوی پێکدادانی ئۆتۆمبیل بە راگرەکانی ئەو فولکەیە و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکان بەوهۆیەوە، تۆمارکراوە؛ بەوهۆیەشەوە ۷ کەس برینداربون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لەبارەی چارەسەری ئەو کێشەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو دابەزینە سەختە، دەبێت سایدەکە فراوان بکرێتەوە یان شەقامەکە لێژییەکەی کەمبکرێتەوە، ئەگەر ئەمانەش بکرێت لەوانەیە ٥٠٪ـی روداوەکان کەمبکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان